بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش، بەرز کردووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٧ ملیۆن و ١٦٤ هەزار و ٣٦٢ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٥٣ ملیۆن و ٨١٤ هەزار و ٣٦٢ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢٣ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی یەک شەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٤ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار و ٧٩٨ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە و لەو بڕەش ٢٠ ملیۆن و ٣٧٦ هەزار و ٩٩٦ دۆلاری بەشێوەی نەختینە بووە و ٢٥٣ ملیۆن و ٩٠٣ هەزار و ٨٠٢ دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە بووە.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٤٥ هەزار و ٦٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.