چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر سوپای عێراق

ئەمشەو دووشەممە چەکدارانی داعش داعش لە سنووری پارێزگای دیالە هێرشیانکردە سەر سوپای عێراق و لە ئەنجامدا چوار سەربازی سوپای عێراق کوژران و برینداربوون. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، کەمێک پێش ئێستا چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر فەوجی ٢١ی سوپای عێراق کە بەهۆیەوە ئەفسەرێک گیانی لەدەستداوە و سێ سەربازی دیکەش بریندارن.

ئاماژە بەوەش دەکەن، هێرشەکە لە سنووری پارێزگای دیالە نزیک عوزێم ڕوویداوە. 

لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکانی لە سوپای عێراق بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هێرشەکە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە. 



PM:10:42:13/05/2024