بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٤ لە پارێزگای دیالە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی (٤) پلەی ڕێختەر ڕوویدا.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" کاتژمێر (٣:٠٠)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی (٤) پلە بە پێوەری رێختەر و لە دووری (٣٤)کم لە باشووری رۆژهەڵاتی مەندەلی لە پارێزگای دیالە روویداوە".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، بوومەلەرزەکە لەلایەن هاوڵاتییانی سنوورەکەوە هەستیپێکراوە، هەروەها هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.