بانکی ناوەندی عێراق بڕی خستنەڕووی دۆلاری بۆ ئەمڕۆی بڵاوکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بەشێوەی کاش زیاتر لە ٢٩ ملیۆن دۆلار بووە.
بانکی ناوەندی عێراق پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٧١ ملیۆن و ٧١٨ هەزار و ٣٧٦ دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خراوەتە بازاڕەکانەوە.
لەو بڕە، ٢٩ ملیۆن و ٩٢٠ هەزار دۆلاری نەقد بووە و ٢٤١ ملیۆن و ٧٩٨ هەزار و ٣٧٦ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە.
دوێنێ بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٧ ملیۆن و ١٦٤ هەزار و ٣٦٢ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢٣ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشرا.
بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٦٠٠ دیناری عێراقی بوو.