لە ناحیەی شوان تەرمی پێشمەرگەیەک بە کوژراوی دۆزرایەوە

دوای ١٥ رۆژ بێسەروشوێن بوون، تەرمی پێشمەرگەیەک لە نزیک گوندی هەیبە لەسەر رێگای ناحیەی شوان بە کوژراوی دۆزرایەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان لە نزیک گوندی هەیبە لەسەر رێگای ناحیەی شوان تەرمی پێشمەرگەیەک بە کوژراوی دۆزرایەوە.

زانیارییەکان دەریان خستووە کە پێشمەرگەکە ناوی هیوا رەمەزانە و خەڵکی گوندی گوڵم کەوەی سنووری ناحیەی شوانە و ماوەی ١٥ رۆژیش بێشەروشوێن بووە.

هەر بە پێی زانیارییەکان تەرمی ئەو پێشمەرگەیە رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراوە و پەراوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێک لەسەر رووداوەکە دەستگیر نەکراوە.




PM:10:34:14/05/2024