وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایدەگەیەنێت" تا ئێستا ٤٠ حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە و پێنج کەسیش بەهۆی نەخۆشیەکەوە گیانیان لەدەستداوە".
وەزارەتی كشتوكاڵ ڕایگەیاندووە" لە سەرەتایی ئەمساڵەوە تائێستا ژمارەی توشبووان بە تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە ٤٠ حاڵەت، پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، زۆرترین حاڵەت لە پارێزگای زیقار تۆمارکراوە، لە دوای ئەویش نەینەوا و بابل و بەغداد.
ئەوەشی خستەڕوو، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەکە لە ڕێگەی ٢٤٦ تیمی ڤێتێرنەرییەوە دەرمان ڕشتنی كێڵگەكانی ئاژەڵ لە ١٥ پارێزگا ئەنجام دەدرێت و دوو مانگ بەردەوام دەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ساڵى ڕابردوو لە عێراق ٥٤٥ حاڵەتى توشبوون و ٧٠ حاڵەتى گیان لەدەستدان بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمارکرابوو.