بانکی ناوەندی عێراق بڕی خستنەڕووی دۆلاری بۆ ئەمڕۆی بڵاوکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بەشێوەی کاش زیاتر لە ٢١ ملیۆن دۆلار بووە.
بانکی ناوەندی عێراق پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٧٧ ملیۆن و ٥٧٣ هەزار و ٥٨١دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خراوەتە بازاڕەکانەوە.
لەو بڕە ٢١ ملیۆن و ٩٩٠ هەزار دۆلاری نەقد بووە و ٢٥٥ ملیۆن و ٥٨٣ هەزار و ٥٨١ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە.
دوێنێ بانکی ناوەندی بڕی ٢٧١ ملیۆن و ٧١٨ هەزار و ٣٧٦ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢٩ ملیۆن و ٩٢٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشرا.
بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٦٠٠ دیناری عێراقی بوو.