خولی (٣٣)هەمین لوتکەی عەرەبی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە مەنامەی پایتەختی بەحرەین دەستپێدەکات، له كاتێكدا ناوچه‌كه، بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غه‌ززه به دۆخێكی ئاڵۆزدا تێپەڕدەبێت.
پێگه‌ی (عه‌ره‌بیه) ئه‌مڕۆ ١٦ی ئایاری ٢٠٢٤ بڵاویكردەوە" ئه‌مڕۆ خولی (٣٣)مینی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له مه‌نامه‌ی پایه‌ته‌ختی به‌حرێن به‌ڕێوه دەچێت كه ناوچه‌كه به‌گشتی تووشی شڵه‌ژانێكی گه‌وره‌ی سیاسی و سه‌ربازی بووه، بۆیه لوتكه‌كه هه‌شت مادده لە خۆدەگرێت كه سه‌رۆكی وڵاتانی عه‌ره‌بی گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كه‌ن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، گرنگترین تەوەرەکان بریتین لە بوارەکانی سیاسەت، ئابووری، کۆمەڵایەتی، کلتوری، میدیایی و ئەمنی کە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
هەروەها، تەوەرێکی سەرەکی لێکترازانی سیاسی نێوان وڵاتانی عەرەبی دەبێت، بە دیاریکراویش دۆخی غەززە کە چاوەڕوان دەکرێت لوتکەکە چەند بڕیارێکی لەبارەوە بدات.
لوتكه‌ی کۆمکاری عەرەبی ئەمدساڵ بە دروشمی (به‌حرێن ماڵی عه‌ره‌به) ئەنجام دەدرێت و لە ئێوارەی دوێنێشەوە ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆكی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته مه‌نامه.