بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش، کەم کردووەتەوە.
ئەمڕۆ یەک شەممە ١٩ ئازاری ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٨ ملیۆن و ٤٦٤ هەزار و ٧٥٩ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٦٦ ملیۆن و ٢٤٤ هەزار و ٧٥٩ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٢ ملیۆن و ٢٢٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی پێنج شەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٨١ ملیۆن و ١٣٤ هەزار و ٢٢١ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٥٩ ملیۆن و ٩٤ هەزار و ٢٢١ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢٢ ملیۆن و ٤٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٤٥ هەزار و ٧٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.