بانکی ناوەندی عێراق بڕی خستنەڕووی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بەشێوەی کاش زیاتر لە ١٩ ملیۆن دۆلار بووە.
بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٧٣ ملیۆن و ٥٧٢ هەزار و ٥٢٤ دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خراوەتە بازاڕەکانەوە.
لەو بڕە ١٩ ملیۆن و ١١٠ هەزار دۆلاری نەقد بووە و ٢٥٤ ملیۆن و ٤٦٢ هەزار و ٥٢٤ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە.
دوێنێ بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٨ ملیۆن و ٤٦٤ هەزار و ٧٥٩ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ١٢ ملیۆن و ٢٢٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشرا.
بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٦٠٠ دیناری عێراقی بوو.