بانکی ناوەندی دۆلارێکی زۆری بەشێوەی کاش خستە بازاڕەوە

بانکی ناوەندی عێراق بڕی خستنەڕووی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بەشێوەی کاش زیاتر لە ٨٤ ملیۆن دۆلار بووە. 

بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٧١ ملیۆن و ٣٧٨ هەزار و ٦٠٦ دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خراوەتە بازاڕەکانەوە. 

لەو بڕە ٨٤ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلاری نەقد بووە و ١٨٧ ملیۆن و ١٢٨ هەزار و ٦٠٦ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە.

دوێنێ بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٣ ملیۆن و ٥٧٢ هەزار و ٥٢٤ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ١٩ ملیۆن و ١١٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشرا. 

بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٦٠٠ دیناری عێراقی بوو.



PM:01:16:21/05/2024