بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ ڕاگەیاند

بانکی ناوەندی عێراق بڕی خستنەڕووی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بەشێوەی کاش زیاتر لە ٢٥ ملیۆن دۆلار بووە. 

بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاوکردەوە، بڕی ٢٧٧ ملیۆن و ٣٥٤ هەزار و ٧٣٦ دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خراوەتە بازاڕەکانەوە. 

لەو بڕە ٨٤ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلاری نەقد بووە و ٢٥٢ ملیۆن و ١٥٤ هەزار و ٧٣٦ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە.

بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی بوو.



PM:02:08:23/05/2024