بانکى ناوەندى بڕێکى زۆر دۆلارى بەشێوەی کاش خستە بازاڕەوە

بانکی ناوەندی عێراق بڕی خستنەڕووی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بەشێوەی کاش زیاتر لە ٢٥ ملیۆن دۆلار بووە. 

بەپێی خشتەی فرۆشی دۆلاری بانکى ناوەندى عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە بڕى ٢٧٦ ملیۆن و ٨٨٧ هەزار و ١١٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، لەو بڕە ٢٥ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلار بەشێوەى نەقدە و ٢٥١ ملیۆن ٧٨٧ هەزار و ١١٦ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە خراوەتە بازاڕەوە. 

بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقی بوو.



PM:12:39:27/05/2024