بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش، کەم کردووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٦٩ ملیۆن و ٢٩٩ هەزار و ١٣٢ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٤٩ ملیۆن و ٥٦٩ هەزار و ١٣٢ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٩ ملیۆن و ٧٣٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٧ ملیۆن و ٧٧٨ هەزار و ٧١٧ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٥٥ ملیۆن و ٨٢٨ هەزار و ٧١٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢١ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٤٤ هەزار و ٩٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.