سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت" فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت بە پێی دەستور شایستە داراییەکانی خۆیان پێبگات و بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکان لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆبوینەوە".
نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی( ماوە بۆ درێژکراوەی ) حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" هەمیشە سوورین کە هەماهەنگیمان لەگەڵ هەرێم هەبێت و پێکەوە کێشەکان چارەسەر بکەین".
ڕاشیگەیاند" بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکان لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆبوینەوە و ڕێککەوتین، کە چارەسەرێکی درێژخایەن بدۆزینەوە نەک چارەسەرێک کە دووبارە قەیران دروستبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دیدگایەک هەیە کە کێشەکان چارەسەر بکەین و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە پێی دەستور شایستە داراییەکانی خۆیان پێبگات.
مالکی وتیشی" باسی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانمان نەکردووە، چونكە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت دەبێت لەگەڵ وەزارەتی نەوت تاوتوێ بکرێت".