بەرپرسی نووسینگەی مەسعود حەیدەر دەستگیر دەکرێت


بە فەرمانی دەستەی نەزاهەی عێراق بەرپرسی نوسینگەی مەسعود حەیدەر بریکاری وەزیری دارایی دەستگیركرا.

بە فەرمانی دەستی دەستپاکی عێراق، ماوەی چەند رۆژێكە بەرپرسی نوسینگەی مەسعود حەیدەر بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق و كارمەندێكی تری نوسینگەكەی بە تۆمەتی بەرتیل وەرگرتن دەستگیركراون.

دەستەی نەزاهە گوومانی ٥ ملیۆن دۆلاری خستۆتە ئەستۆی بەرپرسی نوسینگەكەی مەسعود حەیدەر کە لە پشکی پارتیییە و لە ئێستادا لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.

میدیا عێراقیەكان، مەسعود حەیدەر خۆی تۆمەتبار دەکەن کە ئەو بڕە پارەیەی وەك بەرتیل وەرگرتوەو دەیەوێت بەسەر بەرپرسی نوسینگەكەیدا ساخی بكاتەوە.




PM:10:32:02/06/2024