ئەمڕۆ دەستەی باڵای دادوەری عێراق رێنمایی دا بە دادگای پێداچوونەوە و فیدراڵی و هەردوو دادگا لەسەر ئەو پرسانەی لە دەستوردا نەهاتبوو رێککەوتن.
ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان سەرۆک و ئەندامانی دادگای فیدراڵی و جێگرانی سەرۆکی دادگای پێداچوونەوە کە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی دەسەڵاتەکانی هەردوو دادگای ( فیدراڵی و دادگای پێداچوونەوە)، بە تایبەتیش لەدوای ئەو ناکۆکییەی ئەمداوییە، بە سەرۆکایەتی فایەق زەیدان، سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق بەڕێوەچوو.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە" له كۆبونه‌وه‌كه‌دا رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پابه‌ند بن به ده‌قی ده‌ستوره‌و یاسا به‌ركاره‌كانه‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو دادگاكه‌یان دیاریكردووه، ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ستیان بۆ بابه‌تێك برد كه له ده‌ستورو یاسادا نه‌هاتبوو، ده‌بێت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن".
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەمداوییە ناكۆكی له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراقدا ده‌ركه‌وتووه، ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، بڕیاری سالاری (امر ولائی)ی دادگای فیدراڵی عێراقی بۆ راگرتنی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان ره‌تكرده‌وه، چه‌ند رۆژی رابردووش دادگای پێداچوونه‌وه‌ی فیدراڵی بڕیارێكی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی یاسای خانه‌نشینی گشتیی ره‌تكرده‌وه‌و دادگای فیدراڵی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی زیاده‌ڕۆیی له ده‌سه‌ڵاته‌كانیدا ده‌كات و خۆی خستوه‌ته شێونی په‌رله‌مان.