لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر خشته‌كانی بودجه‌ی ٢٠٢٤دا و بڕی ( ٢ ترلیۆن) دینار بۆ پشکی پارێزگاکان زیادکرا، و پشکی هەرێمی کوردستان لە هەمواری بودجەی ساڵی ٢٠٢٤، ٢٠ ترلیۆن و ٩٠٠ ملیار دینارە کە نزیکەی ١٢ ترلیۆنی بۆ مووچەی فەرمانبەرانە و نزیکەی هەشت ترلیۆن دیناریش بودجەی وەبەرهێنان و خەرجییەکانی دیکەیە.
بورهان مه‌عموری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاندووە" لیژنه‌ی دارایی ده‌نگی دا له‌سه‌ر خشته‌كانی بودجه‌ی ٢٠٢٤ و چاوەڕوانی پەرلەماننن بەیەکجاری دەنگی لەسەر بدات".
وتیشی" لیژنه‌ی دارایی بڕی (٢ ترلیۆن) دیناری بۆ پشكی پارێزگاكان زیادكرد‌و بوو به (٣.٥ ترلیۆن) دینار، و ئه‌م زیادكردنه دوای ئه‌وه هات زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی له‌سه‌ر ئه‌و خشتانه‌ی بودجه كه حكومه‌ت ناردبووی، ئه‌مه له‌به‌ر رۆشنایی فه‌راهه‌مكردنی پاڵپشتی دارایی بۆ پارێزگاكان".
ئاماژەی بەوەشكرد هاوكات، لەگەڵ لێدانی زەنگی كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر خشتەكانی بودجە، بەڵام به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی نیسابی یاساییه‌وه، په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنی خۆی بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر دواخست و بڕیارە کەمێکی دیکە دانیشتنی پەرلەمان بۆ پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق بەڕێوە بچێت.
پشکی هەرێمی کوردستان لە هەمواری بودجەی ساڵی ٢٠٢٤، ٢٠ ترلیۆن و ٩٠٠ ملیار دینارە کە نزیکەی ١٢ ترلیۆنی بۆ مووچەی فەرمانبەرانە و نزیکەی هەشت ترلیۆن دیناریش بودجەی وەبەرهێنان و خەرجییەکانی دیکەیە.
لە دانیشتنی ئه‌مڕۆ بۆ ده‌نگدانه له‌سه‌ر خشته‌كانی بودجه، ١٠٠ په‌رله‌مانتار چوون بۆ به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، هه‌ندێكی تر بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانیان كردووه.