بەھۆی سپیكردنەوەی پارە و بە قاچاخبردنی دۆلار، بانکی ناوەندی عێراق ئاڵوگۆڕی دراوی لە ١٩٧ کۆمپانیا قەدەغە کرد.
بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە بەیاننامەیەکدا کە ئاراستەی بانکەکان کردووە، ڕایگەیاند" ١٩٧ کۆمپانیای بێبەش دەبن لە کڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی لە نێویشیاند دۆلاری ئەمەریکی".
ئەوەش هاتووە" ئەم هەنگاوەش ڕێگرییە لە سپیکردنەوەی پارە و لە بەرژەوەندی جێگیربوونی زیاتری نرخی دۆلارە لە بەرانبەر دیناری عێراقی".