بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری کاشی زیادکرد

دوای ئەوەی دوێنێ بانکی ناوەندی بڕی دۆلاری بەشێوەی کاش کەمتر لە ٥ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، بەڵام ئەمڕۆ بانکەکە بڕەکەی بۆ زیاتر لە ٢٣ ملیۆن دۆلار بەرزکردەوە.

بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە کۆی گشتی خستنەڕووی دۆلاری ٢٧٨ ملیۆن و ٨٣٣ ھەزار و ٣٨٨ دۆلار بووە کە ٢٥٥ ملیۆن و ٥١٣ ھەزار و ٣٨٨ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە و ٢٣ ملیۆن و ٣٢٠ ھەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بووە.

بەیانی ئەمڕۆش نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ھەرێم گەیشتە ١٤٤ ھەزار دینار و ٩٠٠ دیناری عێراقی. 



PM:04:09:04/06/2024