سبەی نووسراوی بودجە رەوانەی وەزارەتی داد و دارایی دەکرێت

ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە کە رەنگە سبەی نووسراوی پەسندکردنی خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ رەوانەی وەزارەتی داد و دارایی بکەن.  

ئەمڕۆ سێشەممە سەفوان بەشیر گەرگەری، ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" رێکارەکان بۆ واژۆکردنی نووسراوی پەسندکردنی خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ دەستیانپێکردووە، و خشتەکە  پێویستی بە رەزامەندی سەرۆک کۆماری عێراق نییە و دەکرێت سبەی نووسراوەکە رەوانەی وەزارەتی داد و دارایی بکەن ".

ئاماژەی بەوەشدا کە هێشتا واژوویان لەسەر نووسراوەکە نەکردووە، بەڵام " بەڵام رەنگە ئەمڕۆ یان سبەی واژۆی بکەن و دەستبەجێ نووسراوەکە رەوانەی وەزارەتی داد/ وەقائیعی عێراقی و وەزارەتی دارایی دەکەن".

رۆژی دووشەممە ، پەرلەمانی عێراق خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ـی پەسندکرد، بودجەی عێراق بۆ ٢٠٢٤  زیاتر لە ٢١١ تریلیۆن دینارە کە نزیکەی ١٢ تریلیۆن دیناری بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣ زیاتر بووە. لەو بڕە پارەیە ٢٠.٩ تریلیۆن دیناری پشکی هەرێمی کوردستانە بۆ ساڵێک، کە نۆ ترلیۆن و ٥٥ ملیار دیناری بۆ مووچەیە.




PM:11:01:04/06/2024