دادگای فیدراڵی کاتی دانیشتنی دادگایی کورسی کۆتاکانی دیاریکرد

دادگای فیدراڵیی عێراق رۆژی ٢٢ـی مانگی تەموزی بۆ تاوتوێکردنی سکاڵاکانی تایبەت بە کورسیی کۆتای پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان، دیاری كرد.

بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵیی عێراق، بڕیارە دادگاکە رۆژی دوشەممە، ٢٢ـی تەمموز بۆ تاوتوێکردنی ئەو سکاڵایانەی تایبەتن بە کورسیی پێکهاتەکان و کردنی هەرێمی کوردستان بە یەک بازنەی هەڵبژاردن بۆ پێکهاتەکان، کۆببێتەوە.

سكاڵاکان پێكدێن لە پێنج تانە كە لەلایەن لایەنەكانی تورکمان، کلدان، سریان، ئاشوری و ئەرمەنەکانەوە تۆمارکراون.

 مێژوی تۆماركردنی سکاڵاکان دەگەڕێتەوە بۆ پێش بڕیارەکەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن لە رۆژی ٢٠ـی ئایار کە تێیدا بڕیاریدا پێنج کورسی بۆ کۆتاکان بگەڕێنەوە.

 سكاڵاكارەكان وێڕای داوای گەڕاندنەوەی كورسیی پێکهاتەکان، داواشیان كردوە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوان بکرێت بە یەک بازنەی هەڵبژاردن.
 




PM:10:03:09/06/2024