بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش، کەم کردووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٥٥ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٨ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی یەکشەممە بانکی ناوەندی هیچ بڕە پارەیەکی نەخستە بازاڕەکانەوە و رۆژی پێنج شەممە ٦ی حوزەیران بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٧٥ ملیۆن و ٦٦ هەزار و ٦٥٠ دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە کە ٢٥٣ ملیۆن و ٥٥٦ هەزار و ٦٥٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بوو، تەنها ٢١ ملیۆن و ٥١٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشرا.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٤٦ هەزار و ٤٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.