سه‌رۆكی ژووری بازرگانی پارێزگای دیاله هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی ئاشكراكرد و دەڵێت" كە یه‌كێكیان بریتییە له په‌سه‌ندكردنی بودجە و هەروەها بازاڕی دراو لە عێراق جێگیرنییە و رەنگە بۆ سەروو ١٥٠ هەزار بەرز بێتەوە".
محه‌مه‌د ته‌میمی، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی دیاله بۆ ئاژانسی (بغداد الیوم) ڕایگه‌یاند" ماوه‌ی ٧٢ كاتژمێره دۆلار ڕووی له‌به‌رزبوونه‌وه كردوه به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی، هەرچەندە بە خاویش بووبێت ، به‌ڵام نیگه‌رانی دروستكردووە، كه ڕه‌نگه سه‌ره‌تای به‌رزبونه‌وه‌یه‌ك بێت كه له‌ڕێگه‌یه‌وه به‌ربه‌ستی ١٥٠ هه‌زار دینار بۆ هه‌ر ١٠٠ دۆلارێك بشكێنێت".
ڕاشیگەیاندووە" په‌سه‌ندكردنی خشته‌ی بودجه و بڵاوكردنه‌وه‌ی پاره‌داركردنی دارایی بۆ پڕۆژه‌كان له‌گه‌ڵ بوونی دەنگۆ و زانیاری نادروست سه‌باره‌ت به بارودۆخی بازاڕه ناوخۆییه‌كان بۆ دروستكردنی دڵه‌ڕاوكێ، ئەمانە هه‌موویان پاڵیان به نرخی دۆلاره‌وه ناوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رزتربێته‌وه".
ئاماژەی بەوەشكردووە، " له بازاڕی ناوخۆیی له عێراقدا هیچ نه‌گۆڕێك نییه، كه به‌هۆیه‌وه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار بۆ ماوه‌ی مامناوه‌ند دیاریبكرێت، به‌ڵام ڕه‌نگه ڕۆژانی داهاتوو ئاماژه‌یه‌كی ڕوونتر سه‌باره‌ت به به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار بێته ئاراوه، جا چ به جوڵاندنی به‌ره‌و سه‌ره‌وه بێت، یان گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و نرخه ئاساییانه‌ی، كه دۆلار له چه‌ند مانگی ڕابردودا به‌و نرخه ماوه‌ته‌وه".
له دوو ڕۆژی ڕابردودا نرخی دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركرد به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی، كه به به‌رزترین ئاستی داده‌نرێت به‌راورد به هه‌فته‌كانی ڕابردوو.