سەرپەرشتیاری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا و سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی باقری، سەرپەرشتیاری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا، و بە گوێرەی زانیارییەکانی ( سپی) بڕیارە باقری لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق پرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ بکات و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکان باسی رێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێرانە، سەبارەت بە چەک داماڵین و رێگریکردن لە چاڵاکییەکان لە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
سبەینێش عەلی باقری سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ماوەبۆدرێژکراوەی هەرێم و مەسرور بارزانی، سەرۆکی ماوەبۆ درێژکراوەی حکومەت کۆدەبێتەوە.
دواتریش باقری دەگاتە سلێمانی و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە.