بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش، کەم کردووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٣ی حوزەیران ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٦ ملیۆن و ٧٤٤ هەزار و ١٠٩ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٦١ ملیۆن و ١٦٤ هەزار و ١٠٩ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٥ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی سێشەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٨٠ ملیۆن و ١١٢ هه‌زار و ١٨٨ دۆلاری خستۆته بازاڕه‌وه، ٢٥٦ ملیۆن و ٢٠٢ هه‌زار و ١٨٨ دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه، هه‌روه‌ها ٢٣ ملیۆن و ٩١٠ هه‌زار دۆلاریشی به‌شێوه‌ی كاش بوو.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٤٦ هەزار و ٨٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.