پلەی گەرما دەگاتە ٥٢ پلە


دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات لە رۆژانی جەژندا پلەکانی گەرمای شارەکانی باشوری عێراق بەرزببنەوە و لە هەندێک ناوچە بگەنە ٥٢ پلە، هەرێمیش لە ٤٣ پلە بەرزتر دەبێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی دەستەی کەشناسیی عێراق کە ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردووەتەوە، ئەگەری خۆڵبارینێکی کەم هەیە لە سبەی شەممەدا و پلەی گەرمی بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.

لەبارەی کەشوهەوای رۆژی یەکشەممەوە هاتووە" پلەی گەرمی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوە و کەشوهەوا سەقامیگر دەبێت لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممەدا".

کەشناسی عێراق ئاماژە بەوەش دەکات هەندێک ناوچەی پلەکانی گەرمای دەگاتە ٥٢ پلە.




AM:12:19:15/06/2024