بانکی ناوەندی عێراق لە هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ١ ملیار و ٣٧٨ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە.
بانکی ناوەندی عێراق لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا و بۆ ئەو پێنج ڕۆژەی کە زیادکردنەکەی تێدا کردووە، بڕی ١ ملیار و ٣٧٨ ملیۆن و ٨٨٥ هەزار و ٤٠٧ دۆلاری فرۆشتووە کە ڕۆژانە ٢٧٥ ملیۆن و ٧٧٧ هەزار و ٨١ دۆلار بووە.
بەرزترین فرۆشی دۆلار لە ڕۆژی چوارشەممەدا بووە کە ٢٨٠ ملیۆن و ١١٢ هەزار و ١٨٨ دۆلار بووە، کەمترین فرۆشیش ڕۆژی یەکشەممە بووە کە ٢٦٩ ملیۆن و ٣٢٠ هەزار و ١٠٤ دۆلار بووە.
هەروەها فرۆشی حەواڵەی دەرەکی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ١ ملیار و ٢٦٤ ملیۆن و ٢٥ هەزار و ٤٠٧ دۆلار بووە، بەڵام بڕی ١١٤ ملیۆن و ٨٦٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشراوە.