کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات، لە مڕۆوە پلەکانی
گەرما بەرزدەبنەوە، دوو شەممە و سبەی سێ
شەممە و چوار شەممە پلەی گەرمای زۆرێک لە شارەکانی عێراق لە نێوان ٥٠ پلە تا ٥٢ پلە بێت، هەرێمی کوردستانش
لە نێوان ( ٤٥- ٤٨ ) پلە بێت.
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق، پێشبینی
دەکات کاریگەرییەکانی نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی کە عێراقی گرتۆتەوە بەردەوام دەبێت، بەتایبەتی لە رۆژانی سێشەممە و
چوارشەممەدا پلەکانی گەرما لە زۆرێک لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەگەنە
نزیک ٥٢ پلەی سیلیزی.
لە راگەیاندنەکەدا هاتووە؛ پارێزگاكانی بەغداد
و ئەنبار، پلەی گەرما دەگاتە ٥٠ پلە و لە پارێزگاكانی نەجەف، میسان، زیقار و بەسرە
پلەكانی گەرما دەگەنە ٥١ پلەی سیلیزی، لە هەرێمی کوردستانیش خانەقین و گەرمیان
بەرزترین پلەی گەرما تۆمار دەکەن.
کەشناسی داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە خۆیان
دووربگرن لەوەی راستەوخۆ تیشکی خۆریان بەربکەوێت و دژە خۆر بەکاربهێنن.
هەروەها داواش دەکات ئاو زۆر بخۆنەوەو لە کاتە
گەرمەکاندا لە ماڵەوە بمێننەوەو نەچنە دەرەوە.