ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا گەرمترین شارەکانی جیهانی راگەیاندو لە کۆی ١٥ شار لە جیهاندا ١٠ یان لە عێراقن.
وێبسایتی (www.thorntonweather.com) کە تایبەتە بە تۆمارکردنی داتاکانی پەیوەست بە کەشوهەواوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٥ شار و ناوچەی جیهان بەرزترین پلەی گەرمایان تێدا تۆمار کراوە.
لە کۆی ئەو شارە گەرمانیە جیهان ١٠ شاریان لە عێراقن و یەکێکیان ناوچەیەکی کوردستانە کە شار بەدرەیە لە پارێزگای واست و دەکەوێتە باشوری خانەقینەوە.
بەپێی گەرمترین شارەکان بەم شێووەیە رزیبەندی کراون:
- ئومێدیە، ئێران، ٥١ پلەی سیلیزی
- عەمارە، عێراق: ٥٠ پلەی سیلیزی
- عەرەفات، سعودیە: ٥٠ پلەی سیلیزی
- ناسریە، عێراق: ٥٠ پلەی سیلیزی
- بەسرە، عێراق: ٤٩،٥ پلەی سیلیزی
- کەربەلا، عێراق: ٤٩،٥ پلەی سیلیزی
- ئەبەدان، ئێران: ٤٩،٣ پلەی سیلیزی
- نەجەف، عێراق: ٤٩،٢ پلەی سیلیزی
- سافیئاباد، ئێران: ٤٩.١ پلەی سیلیزی
- مینا، سعودیە: ٤٩ پلەی سیلیزی
- فاو، عێراق: ٤٨،٨ پلەی سیلیزی
- سەماوە، عێراق: ٤٨،٨ پلەی سیلیزی
- رافعییە، عێراق: ٤٨،٧ پلەی سیلیزی
- بەسرە، عێراق: ٤٨،٧ پلەی سیلیزی
- بەدرە، واست: ٤٨،٦ پلەی سیلیزی