وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: گەڕانەوەی حاجییەکان لە ٢١ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات

گەڕانەوەی حاجییەکان لە ٢١ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات و تاوەکو ٣ی تەممووز بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند"  هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ گەڕاندنەوەی حاجییانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە رێگەی هێڵی ئاسمانی عێراقییەوە کردووە، و گەڕانەوەی حاجییەکان لە ٢١ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات و تاوەکو ٣ـی تەممووز بەردەوام دەبێت".
 
راشیگەیاند " سەرەتا رۆژانە لە فڕۆکەخانەی جەدەوە دوو گەشتی گەڕانەوە دەبن، لە ٢٤ی مانگ ژمارەی گەشتەکان دەبێتە چوار گەشت، دواتر بۆ ٦ گەشت لە رۆژێکدا زیاد دەبێت بۆ ئەوەی حاجییەکان زوو بگەڕێنەوە".
 
سەبارەت بە رێگەی وشکانی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت" ١٨ هەزار حاجی لە رێگەی پاسەوە دەگەڕێنەوە، وەزارەت ئامادەکاری کردووە و چاوەڕێی وەڵامی دەستەی حەج و عومرەی عێراق دەکات بۆ ئەوەی گەڕانەوەیان دەستپێبکات".
 




PM:08:12:18/06/2024