وەزارەتی بازرگانی عێراق وادەی کۆتاییهاتنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم ئاشکرا دەکات و دەڵێت" ته‌واوی پارێزگاكانی باشووری عێراق بڕێكی زۆری گه‌نمییان راده‌ست كرد و رێژه‌ی ئه‌مساڵ به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو ٢١%ـی زیادی کردووە".
حه‌یده‌ر نووری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی دانه‌وێڵه له وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی ڕاگەیاند" لە ١٦ـی تەمووزی داهاتوو پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە جووتیاران کۆتایی دێت، بەڵام له ئه‌گه‌ری بوونی گه‌نمێكی زۆرتر واده‌كه درێژ ده‌كرێته‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی دانه‌وێڵه له وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، ئاماژەی بەوە دا، ته‌واوی پارێزگاكانی باشووری عێراق بڕێكی زۆری گه‌نمییان راده‌ست كرد و رێژه‌ی ئه‌مساڵ به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو ٢١%ـی زیادی کردووە و ڕەنگە ڕێژەکە بگاتە ٣٠%.