ئەمڕۆ رۆژی جیهانی پەناپەرانە و هاوکات بەگوێرەی ناوەندی ستراتیجی بۆ مافەكانی مرۆڤ " لەماوەی (٨)ساڵدا زیاتر (٧٥٠) هەزار عێراقی داوای مافی پەنابەریان لەوڵاتانی ئەوروپا كردووە
فازیڵ غەراوی سەرۆكی ناوەندی ستراتیجی بۆ مافەكانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت" خەمڵاندنەكان جەختدەكەنەوە لەبوونی (٤)ملیۆن پەنابەری عێراقی لە سەرانسەری جیهان كە بەشێوەیەكی سەرەكی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئەڵمانیاو بەریتانیاو وڵاتانی تری ئەوروپا و هەندێك لە وڵاتانی عەرەبی".
سەرۆكی ناوەندەكە لە بەیاننامەیەكی راشیگەیاندووە" لەساڵی (٢٠١٥)تا ساڵی (٢٠١٣)، (٧٥٣)هەزارو (٣٢٣)هاوڵاتی عێراقی كە تەمەنیان سەروی (١٨) ساڵە داواكاری مافی پەنابەرێتیان پێشكەش بە وڵاتانی ئەوروپا كردووە".
نەتەوە یەكگرتووەكان رۆژی (٢٠) حوزەیرانی وەك رۆژی جیهانی پەنابەران دەستنیشانكردووە بۆ وەبیرهێنانەوەی جیهان بە پاراستنی پەنابەران.
نزیكەی (١٨٤) ملیۆن مرۆڤ لەسەرانسەری جیهان لە دەرەوەی وڵاتەكانی خۆیان دەژین كە نزیكەی (٢.٥%) ژمارەی دانیشوانی جیهان دەكات (٣٧%) ئەو رێژەیەش وەك پەنابەر لەوڵاتان دەژین.