لەگەڵ توندبوونەوەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا، هەڕەشەی هێرشکردنە سەر لوبنان، لە عێراق مقاومەی ئیسلامی بڕیار دەدات کۆتای بەو ماوەیە هاتووە کە درا بەسەرۆک وەزیران بۆ کۆتایی هێنان بە مانەوەی ئەمەریکا لە عێراق و عادل عەبدولمەهدیش دەڵێت" زریانی سێهەم هەڵدەسێت".
"هاوئاهەنگی مقاومەی عێراق" کۆتایی هاتنی وادەی کشانەوەی ئەمریکییەکان لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند، جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە هەوڵدەدەن ئەم فایلە "بە بەکارهێنانی هەموو ڕێگاکانی بەردەست" دابخەن، هاوکات چالاکوانانی نزیک لە هاوپەیمانی شیعەی دەسەڵاتدار باس لە دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکان دژی ئەمریکا دەکەن.
هەڵوێستی "مقاومەی ئیسلامی" شەوی ڕابردوو (چوارشەممە) راگەیاندرا، تەنها چەند کاتژمێرێک دوای وتارەکەی سەرۆکی "حیزبوڵڵا"ی لوبنانی حەسەن نەسروڵا کە تیایدا هۆشداری لە "شەڕێکی بێ کۆنترۆڵ" دا و سوێندی خوارد "بەرەی شەڕی دەریای ناوەڕاستیان لێدەکاتەوە.
کۆمیتەی هەماهەنگی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق کە سەر بە ئێرانن لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " کۆبوونەوەیەکی نا ئاسایییان بۆ تاوتوێکردنی ڕووداوەکانی ناوچەکە بە گشتی و لە عێراق بەتایبەتی ئەنجامدا، بۆ ئاگادارکردنەوەی خەڵک لەو رووداوانەی ڕوودەدەن”.
مقاوەمە دەڵێت " لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو دەرفەتە کرا کە بە حکومەتی سودانی بەخشی، زیاتر لە ٤ مانگ لەمەوبەر، کە بریتی بوو لە دانانی خشتەی کشانەوەی ئەمریکی لە عێراق”.
لە مانگی شوباتی ڕابردووەوە، فراکسیۆنە عێراقییەکان پابەندن بە ئاگربەست لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا، بەپێی ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی عێراق، ئەوەش دوای کوژرانی سەرکردەیەکی بزووتنەوەی نوجەبا لە هەڵمەتێکی ئەمەریکادا بوو بۆ بەغدا، لە ٣ ی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوو بوو.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، "( مقاوەمە) جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامبوون لە هەنگاونان بەرەو گەیشتن بە سەروەری وڵات بە کردەوە، دوای پشتگوێخستن و سووربوونی لەسەر مانەوەو بەداگیرکراوی خاکەکەمان و، سووکایەتیکردن بە سەروەری ئاسمانەکانمان، کۆنترۆڵکردنی بڕیارە ئەمنییەکان و ئابوورییەکان و، دەستوەردان لە کاروباری عێراق بە هەموو بێباکی و لووتبەرزییەکەوە، وەک ئەوەی نەزانێت دوای ئەم دەرفەتە چی چاوەڕێی دەکات”.
لەلایەکی ترەوە د.عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لەتٶری کۆمەڵایەتی "X” نووسیویەتی "زریانی سێیەم، یان چوارەم چاوەڕێمان دەکات: لافاوەکەی نەسروڵڵا... و الفتح” و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "خەڵک پۆل بەپۆل خۆیان رێکدەخەن.”( واتە بۆ جەنگ).
لە وەڵامی پرسیارەکانی ئێراندا لە کاتێک عەلی باقری سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە دۆخی لوبنان، لە لایەنە عێراقییەکانی کردبوو کە " مقاوەمەی ئیسلامی" بەشداری شەڕ دەکەن، مقاوەمە ئامادەیی خۆیان دەربڕیووە بۆ شەڕکردن شانبەشانی حزبوڵڵا لە لوبنان، لە ئەگەری هەڵگیرسانی "جەنگێکی فراوانتر"دا.
ڕۆژی 13ی حوزەیران، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقیش هۆشداریی دا لە سەرهەڵدانی شەڕ لە لوبنان، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی بە وەکالەت، عەلی باقری.
دوو کەسایەتی لە "چوارچێوەی هەماهەنگی” بە رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەتیان ڕاگەیاندووە، کاتێک باقری گەیشتە بەغدا، بەرپرسانی عێراقی لە پشت پەردەوە کۆکردەوە بۆ "ئەگەری شەڕێک کە لەلایەن ئیسرائیلەوە پلانی بۆ داڕێژراوە لە باشووری لوبنان، کەواتە هەڵوێستی عێراقییەکان چییە؟ ”
سەرکردەیەکی مقاوەمەی عێراقی رایگەیاندووە" پرسیارمان لێکرا سەبارەت بە هەڵوێستی خۆمان ئەگەر بەرەی لوبنانی زیاتر هەڵگیرسێت. وتمان: ئامادەین دەچینە ئەو شەڕەوە”