هەریر.. بەهۆی شەڕی نێوان چەند گەنج ٨ کەس بریندار دەبن

بەهۆی شەڕ و دەمەقالێ لە نێوان چەند گەنجێک لە بازاڕی هەریر ٨ کەس بریندار بوون.

درەنگانی شەوی رابردوو نزیکی کاتژمێر ١ی شەو لە ناو بازاڕی هەریر شەڕ لە نێوان چەند گەنجێکی هەریر، لە کافتریاکان دروست بووە، و بە هۆیەوە ٨ کەس برینداربوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان چەند گەنجێک دوای دروستبوونی دەمەقالێ له‌نێوان، لێیان ده‌بێته‌ شه‌ڕ و شه‌ڕه‌كه‌ش چه‌قۆ وه‌شاندنی تێده‌كه‌وێت بەڵام  زوو کۆنتڕۆڵ كرا.

بریندارەکان شه‌وی رابردوو گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ریر، ژماره‌یان هه‌شت كه‌س بووه‌ و شوێنی چەقۆ به‌ جه‌سته‌یانه‌وه‌ دیار بووه‌، بەڵام برینەکانیان سووک بووە.





PM:12:46:21/06/2024