بانکی ناوەندی بڕی فرۆشتنی ئەمڕۆی دۆلاری راگەیاند



بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٧٣ ملیۆن دۆلاریان بە شێوەی کاش و حەواڵە فرۆشت. ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی خستنەڕووی فرۆشی دۆلار بڵاوی کردەوە، ٢٧٣ ملیۆن و ٢٤٤ هەزار و ٣٣٠ دۆلاریان بە بازرگانان و گەشتیاران فرۆشتووە.

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند" ئەمڕۆ یەک شەممە یەکەم رۆژی دەوامی فەرمی ٢٥٠ ملیۆن و ٢٧٤ هەزار و ٣٣٠ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە بووە، ٢٢ ملیۆن و ٩٧٠ هەزار دۆلاریش بە شێوەی کاش بووە".

هاوکات، لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم، لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕەکان لەمڕۆدا، نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.

بانکی ناوەندیی عێراق، لەم مانگەدا تا ئێستا ئەم بڕە پارانەی فرۆشتووە: هەفتەی یەکەم، ملیارێک و ٣٨٠ ملیۆن و ٦٠٣ هەزار و ٩٩٠ دۆلار، لە هەفتەی دووەمدا فرۆشی دۆلار کەمی کردووە و بانکەکە ملیارێک و ٣٧٨ ملیۆن و ٨٨٥ هەزار و ٤٠٧ دۆلاری فرۆشتووە، بەڵام فرۆشی دۆلاری کاش زیادی کردووە.




PM:02:37:23/06/2024