بانکی ناوەندی عێراق بڕی خستنەڕووی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بەشێوەی کاش زیاتر لە ٣١ ملیۆن دۆلار بووە.
بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوکردەوە، بڕی ٢٨١ ملیۆن و ٨٠٤ هەزار و ٧٤٢ دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خراوەتە بازاڕەکانەوە.
لەو بڕە ٣١ ملیۆن و ٤٨٠ هەزار دۆلاری نەقد بووە و ٢٥٠ ملیۆن و ٣٢٤ هەزار و ٧٤٢ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە.
بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی بوو.