بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش، کەم کردووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٧ی حوزەیران ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٥ ملیۆن و ٩٩٨ هەزار و ٦٦٧ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٥٠ ملیۆن و ٤١٨ هەزار و ٦٦٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢٥ ملیۆن و ٥٨٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە بانکی ناوەندی عێراق چوارشەممە بڵاوکردەوە، بڕی ٢٨١ ملیۆن و ٨٠٤ هەزار و ٧٤٢ دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خراوەتە بازاڕەکانەوە.
لەو بڕە ٣١ ملیۆن و ٤٨٠ هەزار دۆلاری کاش بووە و ٢٥٠ ملیۆن و ٣٢٤ هەزار و ٧٤٢ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٤٦ هەزار و ٨٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.