ناردەی نەوتی عێراق لە مانگی ئایاردا بە ڕێژەی نزیکەی ٥٣ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزینی تۆمارکردووە، بە بەراورد بەو هەناردەیەی لە مانگی نیساندا تۆمارکراوە.
بەپێی ئەو داتایانەی دەست پلاتفۆرمی وزەی تایبەتمەند (کە بنکەکەی لە واشنتۆن) کەوتووە، قەبارەی هەناردەی ڕۆژانەی نەوت لە عێراقەوە لە ماوەی مانگی ئایاری ڕابردوودا نزیکەی سێ ملیۆن و ٣٥٩ هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، لە کاتێکدا لە مانگی نیساندا ٣ ملیۆن و ٤١٢ هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.
جێگای سەرنجە هەناردەی نەوتی عێراق، لە مانگی ئاداری ساڵی ٢٠٢٤، گەیشتووەتە ٣ ملیۆن و ٤٢٣ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە بە بەراورد بە مانگی ڕابردووی مانگی شوبات، نزیکەی ٦،٥ هەزار بەرمیل کەمیکردووە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی مانگی ئادار ٣١ ڕۆژی هەبووە، هەروەها مانگی شوبات ٢٩ ڕۆژ بوو.
ڕاگەیاندنی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە مانگی ئایاردا لە چوارچێوەی پابەندبوونی وەزارەتی نەوتی عێراق دێت بە ڕاگەیاندنی قەبارەی هەناردەکردنی مانگانە، جا کۆی قەبارە بێت یان ئاستی هەناردەکردنی ڕۆژانە، بەڵام ڕاگەیاندنی قەبارەی داهاتەکەی ڕاگرتووە، کە ئەمەش ڕێکارەکەیە لە ساڵانی ڕابردوودا بەدواداچوونی بۆ کردووە.
داتاکانی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی "سۆمۆ" دەریانخستووە کە ئاماری کۆتایی بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە مانگی ئایاری ٢٠٢٤دا نزیکەی ١٠٤ ملیۆن و ١٣٠ هەزار و ٢٩٢ بەرمیل تۆمارکراوە، لە کاتێکدا لە مانگی نیساندا نزیکەی ١٠٢ ملیۆن و ٣٨٦ هەزار و ٨١٨ بەرمیل تۆمارکراوە، بە زانینی ئەوەی ژمارەی ڕۆژەکان مانگی ئایار ٣١ ڕۆژی هەیە.
قەبارەی هەناردەکردن لە مانگی ئازاری ٢٠٢٤دا ١٠٦ ملیۆن و ١١٢ هەزار و ٣٨ بەرمیل بووە، لە مانگی شوباتی پێشوودا قەبارەی هەناردەکردن نزیکەی ٩٩ ملیۆن و ٥٩٢ هەزار و ٣١١ بەرمیل بووە، بەپێی ئەو ئامارانەی دەست پلاتفۆرمی وزەی تایبەتمەند (کە بنکەکەی لە واشنتۆنە ).
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی سۆمۆ، کۆی گشتی بڕی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە مانگی ئایاردا لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق نزیکەی ١٠٤ ملیۆن و ١٣٠ هەزار و ٢٩٢ بەرمیل بووە، هاوکات هیچ قەبارەیەکی هەناردەکردن لە قەیارە یان بۆ ئوردن تۆمار نەکراوە.