پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا ئاشكرای دەكات، ١٩ کەناڵی لەشفرۆشی لە تیلیگرام داخران، کە ٢ ملیۆن هاووڵاتی عێراق و هەرێم تێیدا بەشداربوون و هەزاران وێنەی ئافرەتی لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق تێدابووە.
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند" لەسەر داوایەکی بەندە، کە ئاراستەی وەزیری پەیوەندییەكانی عێراقم کرد، داوای داخستنی ئەو ١٩ کەناڵەم کرد، کە سەرچاوەیەکی مەترسیداری لەشفرۆشی بوون لە عێراق و هەرێمی کوردستان".
ڕاشیگەیاند" لەو كەناڵانەی تیلیگرام وێنەی هەزاران ئافرەتی شارەکانی کوردستان و عەرەبی تێدابوو، بەکاردەهێنرا بۆ بانگەشەی لەشفرۆشی".
ئەو پەرلەمانتارە سوپاسی ( وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق و دەزگای ئەمنی) دەكات، کە هەستان بەداخستنی هەر ١٩ کەناڵەکەی لەشفرۆشی.
پەرلەمانی عێراق لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٤ هەمواری یاسای بنەبڕکردنی لەشفرۆشیی پەسند کرد؛ هاوڕەگەزخوازی و چەند هەڵسوکەوتێکی دیکەی وەکو تاوان ناساند. یاساکە بە زیندانیکردن بە حەوت ساڵ ئەو کەسانە سزا دەدات کە بانگەشەی لەشفرۆشی و هاوڕەگەزخوازی دەکەن.