دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، رایدەگەیەنێت گرووپێکیان دەستگیرکردووە کە پێج گەنجیان بە تیروپشک خۆیان کووشتووە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ ی حوزەیران ئەرشەد حاکم، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند، کە گرووپێکی گەنجیان بەناوی (قوربانی) دەستگیرکردووە کە لە رێگای تیرپشکەوە خۆیان کووشتووە، ئەم گەنجانەش دانیشتووی شارەکانی بەسرەو واست و ناسریەن و، زۆربەی پەیوەندییەکانیان لە رێگای سۆسیال میدیاوە بووە.
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاشکراشیکرد کە ئەوان ٣١ گەنجیان دەستگیرکردووە کە ئەندامی ئەو گرووپەن و زۆربەیان لە بیستەکانی تەمەنیاندان و، ئەو گرووپە بیری توندڕەوی خۆکوژی و لادەریان بڵاوکردۆتەوە.
ئەو گرووپە ٣١ ئەندامیییە کە دەستگیرکراون، دوای ئەوە دێت کە زیاتر لە ٥ رووداوی خۆکوشتن لە پارێزگاکانی بەسرە، واست، ناسرییە لە رێگای تیروپشکەوە تۆمارکراون.
ئەرشەد حاکم جەخت لەوە دەکاتەوە کە لێکۆڵینەوە بۆ زانینی هۆکارەکانی خۆکوشتنی ئەو گەنجانە بەردەوامە.