دەستدەکرێت بە زیادکردنی مووچەی خانەنشینی کرێکاران

لەسەرەتای مانگی تەمموزەوە دەستدەکرێت بە زیادکردنی مووچەی خانەنشینی کرێکاران لە عێراق و زیادکردنەکە بەبڕی ١٥٠ هەزار دینار دەبێت.

نەجم ئەلعقابی، وتەبێژی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بەرۆژنامەی (سەباحی) راگەیاندووە" لەسەرەتای مانگی تەمموزەوە دەستدەکرێت بە زیادکردنی مووچەی خانەنشینی کرێکاران لە عێراق و بە گوێرەی خشتەیەکی دیاریکراو دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

راشیگەیاندووە" زیادکردنەکە بەبڕی ١٥٠ هەزار دینار دەبێت و ئەو خانەنشینە کرێکارانە دەگرێتەوە کە مووچەیان نزیکەی ٣٥٠ هەزار دینارە".

ئاماژەی بەوەشکردووە کە بە گوێرەی یاسا کەمترین مووچە ٥٠٠ هەزار دەبێت و زیاترین مووچەش بۆ کرێکارانی خانەنشین ٧٠٠ هەزار دینار دەبێت.

بە وتەی نەجم ئەلعقابی ئەو زیادکردنە ، مووچەی چاوەدێری کۆمەڵایەتی ناگرێتەوە.




PM:12:12:30/06/2024