بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش، کەمێ کەم کردووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٩ ملیۆن و ٨٦٧ هەزار و ٤٠٧ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٥٤ ملیۆن و ٠٠٧ هەزار و ٤٠٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢٥ ملیۆن و ٨٦٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی پێنجشەممە بانکی ناوەندی بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٥ ملیۆن و ٩٩٨ هەزار و ٦٦٧ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٥٠ ملیۆن و ٤١٨ هەزار و ٦٦٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢٥ ملیۆن و ٥٨٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٤٧ هەزار و ١٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.