بانکی ناوەندی دۆلارێکی زۆری بەشێوەی کاش خستە بازاڕەوە

بانکی ناوەندی عێراق بڕی خستنەڕووی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بەشێوەی کاش زیاتر لە ٣٠ ملیۆن دۆلار بووە. 

بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٦٩ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خراوەتە بازاڕەکانەوە. 

لەو بڕە ٣٠ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلاری نەقد بووە و ٢٣٩ ملیۆنیشی بەشێوەی حەواڵە بووە.

بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٨٠٠ دیناری عێراقی بوو.



PM:12:45:02/07/2024