بانکی ناوەندی عێراق بڕی خستنەڕووی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بەشێوەی کاش زیاتر لە ١٤ ملیۆن دۆلار بووە.
بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، بڕی ٢٧٤ ملیۆن و ٩١١ هەزار و ٩٧ دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خراوەتە بازاڕەکانەوە.
لەو بڕە ١٤ ملیۆن و ٧٧٥ هەزار و ٣٠٠ دۆلاری نەقد بووە و ٢٦٠ ملیۆن و ١٣٥ هەزار و ٧٩٧ دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە بووە.
بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقی بوو.