بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش، بەرز کردووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٤ی تەمموزی ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٨٠ ملیۆن و ٨٧٢ هەزار و ٨٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٥٥ ملیۆن و ٩٢ هەزار و ٨٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢٥ ملیۆن و ٧٨٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی چوار شەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٤ ملیۆن و ٩١١ هەزار و ٩٧ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٦٠ ملیۆن و ١٣٥ هەزار و ٧٩٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٤ ملیۆن و ٧٥٥ هەزار و ٣٠٠ دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٤٩ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.