بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند " لە ماوەی پێنج رۆژدا بانکی ناوەندی رێگەپێدراوەوە بڕی زیاتر لە ملیارێک و ٣٧٤ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە".
ئەمڕۆ هەینی، بانکی ناوەندی ئاستی فرۆشی دۆلاری رۆژانە رایگەیاندو لەماوەی هەفتەی رابردوودا کە تێیدا پێنج رۆژ خستنەڕووی دۆلاری کاش و حەواڵە هەبووە، بڕی یەک ملیار و ٣٧٤ ملیۆن و ٩٨٦ هەزار و ٧٣٢ دۆلاری فرۆشتووە.
لەو راگەیاندنەی بانکی ناوەندیدا هاتووە لەو بڕە ١٠٨ ملیۆن و ٨٣٠ هەزار و ٣٠٠ دۆلاری بەشێوەی کاش، یەک ملیار و ٢٦٦ ملیۆن و ١٥٦ هەزار و ٤٣٢ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە.