ژمارەی تووشبوون بە پەتای خوێنبەربوون لە هەڵکشاندایە.. زیقار لە لوتکەی گیان لە دەستداندایە


ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی پەتای خوێنبەربوون لەسەرتاسەری عێراق لە هەڵکشاندایە، پارێزگای زیقاریش لە لوتکەی تووشبوون و گیان لەدەستداندایە ، تەنها لەو شارە لەچەند رۆژێکدا ٤ کەس گیانی لە دەستداوە.

تەندروستی ئەو پارێزگایە رایگەیاند کە ٢٦ کەسی تر تووشی پەتای خوێنبەربوون لە پاریزگای زیقارو لەو چەند رۆژەدا ٤ کەس گیانیان لە دەستداوەو زۆربەیان لە قەزای شەترە بووە.

تەندروستی پارێزگاکە ٢١ تیمیان دروستکردووە بۆ رژانی دەرمان و هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو پاتەیە.

هەرچەندە ئامارێکی روون نییە لەسەر ژمارەی تووشبوان لە عێراق بەس نزیکبۆتەوە لە ١٠٠ کەس و، هەروەها ژمارەی گیان لە دەستدان لە ١٠ کەس تێپەڕیووە.




PM:07:45:06/07/2024