بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش، کەم کردووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی تەمموزی ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٥ ملیۆن و ٦٦٥ هەزار و ٩١٢ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٥٧ ملیۆن و ٧٥٥ هەزار و ٩١٢ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٧ ملیۆن و ٩١٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی پێنج شەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٨٠ ملیۆن و ٨٧٢ هەزار و ٨٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٥٥ ملیۆن و ٩٢ هەزار و ٨٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢٥ ملیۆن و ٧٨٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٤٩ هەزار و ١٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.