بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی دۆلاری بڵاوکردەوە

بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ٢٩ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو. 

ئەمڕۆ سێشەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٦٨ ملیۆن و ٥٧٦ هەزار و ١٦٤ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە  ٢٣٨ ملیۆن و ٦٠٦ هەزار و ١٦٤ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢٩ ملیۆن و ٩٧٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە. 

ماوەى چەند ڕۆژێکە نرخی دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینار بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٧٠٠ دینارە، بەیانی بە ١٥٠ هەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا. 



PM:01:45:09/07/2024